بەئامادەبوونی وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێم و شاندێكی حكوومەتی عێراق، نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رانیە كرایەوە.
دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێم، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی، كردنەوەی فریاكەوتنی رانیە لۆد لەسەر نەخۆشخانەكانی تر بەتایبەت نەخۆشخانەی رانیە كەم دەكاتەوە، چونكە حاڵەتە فریاگوزارییەكان وەردەگرێت.
لەبارەی نەخۆشخانەی 291 قەرەوێڵەیی رانیە سامان بەرزنجی رای گەیاند، 90%ـی كارەكانی تەواو بووە، بەڵام كاركردن تێیدا وەستاوە، "وەك هەر پڕۆژەیەكی تری ستراتیجی لە دوای راگرتنی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە، كاركردن لەو پڕۆژانە وەستاوە، لەگەڵ باشبوونی دۆخی دارایی دەستیان پێ دەكرێتەوە".