سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی دەكات

:: PM:01:50:07/07/2025 ‌
سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی كرد، هەر لەو دیدارەدا دووپات لەسەر پێوەندی و هاوئاهەنگیی نێوان لایەنەكان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان كرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەم حەوتی تەمووز، لە سەڵاحەدین سەرۆك مەسعوود بارزانی، پێشوازیی لە عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ڕووداوەكانی ئەمدواییەی ناوچەكە و كاریگەریی هاوكێشە و ڕووداوەكان لەسەر سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا دووپات لەسەر پێوەندی و هاوئاهەنگیی نێوان لایەنەكان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان كرایەوە.



وشە - رامیار جەواد