نزیكەی 95٪ی لیوا هاوبەشەكانی هێزەكانی پێشمەرگە بەشێوەی دیجیتاڵی هاوكارییەكانی هاوپەیمانانی مانگی شەش وەردەگرن و تا ئێستە هەژماری من نزیكەی 750 هەزار تۆماری هەیە.
ئەمڕۆ دووشەم حەوتی تەمووز، هەژماری من بڵاوی كردەوە، نزیكەی 95٪ی لیوا هاوبەشەكانی هێزەكانی پێشمەرگە بەشێوەی دیجیتاڵی هاوكارییەكانی هاوپەیمانانی مانگی شەش وەردەگرن .
باس لەوەش كراوە، ئەمەش بەراورد بە مانگی ڕابردوو بە ڕێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و دەستكەوتێكی ترە لە بەهێزكردنی ڕێككەوتنی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە، بۆ دابەشكردنی پارەی هاندانی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ڕێگەی هەژماری بانكییەوە.
تا ئێستە، زیاتر لە 750,000 سوودمەند لە كەرتی گشتی خۆیان تۆمار كردووە بۆ هەژماری بانكی لە ژێر پڕۆژەی هەژماری من.
لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 365,000 فەرمانبەری مەدەنی بەشێوەی دیجیتاڵی مووچەكانیان وەرگرت لە بانكە ڕێگەپێدراوەكانی بانكی ناوەندیی عێراق.
هەروەها لە پڕۆژەی هەژماری من، تا ئێستە نزیكەی 400 ئامێری ڕاكێشانی پارە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان جێگیر كراون و هاووڵاتییان دەتوانن بەكاریان بهێنن لە هەر كاتێكدا.