دوای ساڵێك لە هەڵكوتانە سەر ماڵێك و كوشتنی كەسێك، هێشتا بكوژ لە سلێمانی نەگیراوە، كەسوكاری كوژراوەكەش دەڵێن، تۆمەتبار كوڕی بەڕێوەبەری شارەدێی بەكرەجۆیە و شاراوەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەم حەوتی تەمووز، كەسوكاری كوژراوێك لە سلێمانی خۆپێشاندانیان كرد و وردەكاریی كەیسەكەیان خستە ڕوو كە مانگی هەشتی ساڵی رابردوو لە سنووری تەیناڵ، كەسێك هەڵدەكوتێتە سەر ماڵێك و كەسێك دەكوژێت، دوای ئەوەیش واز لەو ماڵباتە ناهێنێت و قاچی كەسێكی تریان دەشكێنێ.
ڕووداوەكە بەمشێوەیە بوو، كەسێك سەعات 11ی شەو بە 10 كلاشینكۆف هەڵدەكوتێتە سەر ماڵێك لە بازیان و پێشمەرگەیەك لەو شەڕەدا كوژرا، ماڵی بكوژ بە نۆ كەس تەقەیان لەو ماڵە كردووە كە پێشمەرگەیەكی لیوای یەكێتی كوژراوە.
وەك كەسوكاری بكوژەكە دەڵێن، شەش مانگ دوای ئەو رووداوە، كوڕی بەڕێوەبەری شارەدێی بەكرەجۆ برایەكی تر ئەو پێشمەگەیە دەگرێ و لێی دەدا و هەردوو قاچی دەشكێنرێ.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی ئاگەداری ئەو كێشەیەیە و بەڵێنی گرتنی حەوت كەسیان لەسەر ئەو رووداوە داوە، بەڵام بەڕێوەبەری شارەدێی بەكرەجۆ كوڕەكەی شاردووەتەوە رێگە نادات بگیرێ.
ئەوان لەسەر زاری دادوەرەكانی دادگای سلێمانی ئەوەیشیان گوت، دادوەرەكان گوتوویانە ئەو تۆمەتبارانە لەو كەیسەدا هەن بە دەستەوە نادرێن.