راگەیەنراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

:: PM:07:39:07/07/2025 ‌
وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاندووە، لیوای 14ی پیادە ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵكردنی ئەنجام دا.

وەزارەتەكە دەڵێ‌، بە مەبەستی دابینكردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ ناوچەكە، لیوای 14ی پیادەی سەر بە فیرقەی یەكی پیادە، بە سەرپەرشتیی عەمید روكن علمی مزوری فەرماندەی لیوا، لە سنووری چیای قەرەچوغ ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵكردنی ئەنجام دا.

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا گوندەكانی ئەو سنوورە و چیای قەرەچوغ و گەلیی تاراوە و مەلا كاغە، كێوماڵ كران و گەڕان و پشكنین بۆ مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانەدا ئەنجام درا، ئەمەش لەپێناو نەهێشتنی جموجۆڵی تیرۆریستان و دابین كردنی سەقامگیریی زیاتر بۆ خەڵك و گوندەكانی ناوچەكە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم