هێڵی ئاسمانیی "ماهان ئێر" گەشتە ئاسمانییەكانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەست پێ دەكاتەوە.
فڕۆكەخانەی سلێمانی رای گەیاند، "بەپێی ئەو خشتەیەی كە لەلایەن (هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر)ەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نێردراوە، وا بڕیارە لە 18ی تەمووزەوە گەشتە ئاسمانییەكانیان لە نێوان (تاران- سلێمانی- تاران) دەست پێ بكەنەوە.
بەهۆ شەڕی ١٢ رۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئاسمانی ئێران بەڕووی گشتە ئاسمانییەكانیان لەگەڵ وڵاتانی تردا هەڵپەسێردرا، بەڵام وردەوردە گەشتەكانی فڕۆكەخانەكانی ئەو وڵاتە دەست پێ دەكاتەوە.
دوای وەستانی گەشتەكانی بۆ نزیكەی مانگێك، هێڵی ئاسمانیی (ماهان ئێر) ڕای گەیاند، لە 10 ڕۆژی داهاتوودا یەكەم گەشتی نێوان تاران بۆ سلێمانی دەكرێت.
كۆمپانیای (ماهان ئێر) یەكەم هێڵی ئاسمانیی كەرتی تایبەتی ئێرانییە و لە ساڵی 1992 دامەزراوە. بەگوێرەی ئامارەكان بێت، تێچووی ساڵانەی گەشتی ئاسمانیی ئێرانییەكان چوار ملیار دۆلارە و بەشی زۆری ئەو داهاتە بۆ كۆمپانیا بیانییەكان دەچێت.