وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاوی كردەوە، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی 17ـی فێركاری دەرچوو، ئێستە قوتابیان دەتوانن وەریبگرنەوە.
ئەمڕۆ سێشەم هەشتی تەمووز، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاوی كردەوە، ئەنجامی تاقیكـردنەوەی كۆتایی ئاستەكـانی زمانی ئینگلیزی ڕاگەیەنرا .
دەشڵێت، لە ئێستەوە خوازیاران دەتوانن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیكـردنەوەی كۆتایی، ئاستەكـانی زمانی ئینگلیزی لە سێنتەری زمانی زانكۆكانی كوردسـتان، كلیك لەسەر ئەم بەسـتەرەی خـوارەوە بكەن:
وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیكردنەوەی كۆتایی خولی (17)ی فێركاری، ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەكەینەوە كە تاقیكردنەوەی كۆتایی خولیان ئەنجام دابوو، پێویستە سەرەتا ئەكاونت بكەنەوە لە بەشی (Courses) تاقیكردنەوە، دەتوانن ئەنجامی تاقیكرنەوەكە وەربگرنەوە
تێبینی: ناتوانن بە مۆبایل ئەنجامەكان ببینن، ڕۆژی چوارشەم لە 2025/7/9 دەتوانن سەردانی سەنتەر بكەن بۆ پێشكەشكردنی گازاندە.