مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە نووسەر و ڕەخنەگری ناسراو و سەرۆكی ئەكادیمیای كوردی حەمەسەعید حەسەن كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی ڕەوشی ڕۆشنبیری لە كوردستان و برەودان بە زمان و ئەدەبی كوردی، بەتایبەتی پشتیوانیكردنی كار و چالاكییەكانی ئەكادیمیای كوردی و ڕۆشنبیران و دامەزراوە كولتوورییەكان بە گشتی ئاڵوگۆڕ كرا.
لەمبارەیەوە سەرۆكی حكوومەت، پاڵپشتی و هاریكاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ بزاڤی ڕۆشنبیری و هونەری لە كوردستاندا دووپات كردەوە.