لە كەلەكچی ماڵباتێكی گەورەی یەكێتی پێوەندیان بە پارتی دیموكراتی كوردستان كرد

:: PM:04:27:08/07/2025 ‌
ئەمڕۆ لە شارەدێی كەلەكچی لە سنووری شێخان ماڵباتێكی گەورە وازیان لە ریزەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ھێنا و پێوەندییان بە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كرد .

شێروان دووبەردانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە "وشە"ی راگەیاند، ئەمڕۆ ماڵباتی حاجی جەمال شاكر سدیق گلەشین كە لە عەشیرەتی گۆرانن لە شارەدێی كەلەكچی سەر بە شێخان لە ریزەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانن و خۆشی لە مەڵبەندی یەكێتی دەوام دەكات پێوەندیان بەریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كرد .

دووبەردانی گوتی، حاجی جەمال خۆی گەورەی ماڵباتەكەیە و برا و ئامۆزا وخزمەكانی ھەمووان وازیان لەریزەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ھێنا و ھاتنە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كە ژمارەیان زۆرە و ئەمڕۆ لەلایەن بەرپرسی لقی 20ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە گەرمی پێشوازی كران .

وشە/ بڵند ئیبراھیم



وشە - وشه‌