پەیامێك لە نێچیرڤان بارزانییەوە

:: PM:07:14:08/07/2025 ‌
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە نامەیەكی هاوخەمیدا بۆ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی توركیا، سەرەخۆشیی لە توركیا و خێزان و كەسوكاری ئەو سەربازانەی وڵاتەكەی كرد، كە ڕۆژانی ڕابردوو لە ڕووداوێكدا لە ئەشكەوتێكی ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان، گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەكیشیان بریندار بوون.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە نامەكەیدا وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی و هاوخەمی، هیوای زووچاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست، هەروەها دووپاتی لە بەردەوامیی هاریكاریی هاوبەشی نێوان هەردوولا كردەوە بۆ سەرخستنی ئاشتی و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم