وەزارەتی بازرگانی بەردەوامە لە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران و بەپێی دواین ئامار، ئەمڕۆ تەنیا 80 هەزار تۆن گەنمی تر وەردەگیرێت و لە 20ـی تەمووز پرۆسەكە كۆتایی دێت.
ئەمڕۆ چوارشەم نۆی تەمووز، سەروەر هاوار بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بە "وشە"ـی راگەیاند، پرۆسەی وەرگرتنی گەنم بەردەوامە بەپێی ئەو ڕێژەیەی بەغدا دیاری كردووە.
زیاتر گوتی، بڕی دیاریكراوی وەرگرتنی گەنم بۆ ئەمساڵ 400 هەزار تۆنە لە بەغداوە دیاریكراوە وەك بەشی هەرێمی كوردستان.
روونی كردەوە، تا ئێستە بڕی 316 هەزار تۆن وەرگیراوە كە رێژەكان بەم شێوەیەیە:
پارێزگای هەولێر 94 هەزار
پارێزگای سلێمانی 131 هەزار
پارێزگای دهۆك 91 هەزار
شایانی باسە پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە نێوان 40 بۆ 50 رۆژە و لە 11 رۆژی داهاتوو پرۆسەكە كۆتایی دێت.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كارئاسانیی جووتیاران، لەڕێگەی دوو كۆمپانیا بڕیاری وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی كوردستانی داوە، پرۆسەكەش لە 15ـی ئەو مانگە بەفەرمی دەست پێ دەكات.