كارگەی غازی قەڵادزێ‌ بە تەواوەتی سووتا

:: AM:10:51:09/07/2025 ‌
شەوی رابردوو بەهۆكارێكی نادیار، كارگەی غازی قەڵادزێ‌ ئاگر دەگرێت و بەو هۆیەوە زیانێكی زۆر بە كارگەكە دەگات و چەند كارمەندێكیش دەسووتێن.

ئەمڕۆ چوارشەم نۆی تەمووز، بەكر بایز قایمقامی قەڵادزێ‌، بە "وشە"ـی راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو كارگەی غازی قەڵادزێ‌ سووتا.

زیاتر گوتی، هۆكاری سووتانی كارگەكە بەهۆی لێچوونی غاز بوو، بەداخەوە بەهۆی ئەو ئاگرە دوو كارمەندانی كارگەكە سووتاون و لە نەخۆشخانەن.

باس لەوەش كرد، زیانی سووتانەكە زۆرە، دوو ئۆتۆمبێلی كارگەكە سووتاون و زیانێكی زۆر بەر كارگەكە كەوتووە.

ئەوە لە كاتێكدایە لە سنووری قەڵادزێ‌ یەك كارگەی غاز هەیە و غاز لە بوتڵ دەكاتەوە و پێداویستی هاووڵاتی تێدا دابین دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد