پلەکانی گەرما 50 تێپەڕ دەکەن..

:: PM:05:41:25/07/2025 ‌
ئەمڕۆ هەینی، 25ی تەموزی 2025، شەپۆلێکی گەرما ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، ژمارەی پێوانەیی نوێی لە چەندین ناوچەدا تۆمار کرد.

کەشناس هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، لە پەڕەی فەیسبووکی خۆی بڵاوی کردەوە، بەرزترین پلەی گەرما کە تۆمار کرا ئەمڕۆ لە قەزای خەبات بووە و 50 پلەیە. ئاماژەی بەوەیش کرد، لە ناحیەکانی شەمامک لە هەولێر و مەیدان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان پلەی گەرما 49 پلەی تۆمار کرد.

ئەوەی جێی سەرنجە هەر ناوبراو لە پۆستەکەیدا نووسیویەتی بۆ یەکەمجارە لە سەنتەری شاری دهۆک، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، قەزای قەڵادزێ و ناوچەی بارزان، پلەی گەرمی 48٨ پلەی سیلیزییان تێدا تۆمار کرا.


وشە - پێشەنگ مەحموود