ئەو سەرۆکەی کە پێش ئەوەی ئەمڕۆ هەینی، 5ی ئەیلوولی 2025، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا لە پارکی 'ئۆندرێ سیترۆێن' لە پاریسی پایتەختی فڕەنسا، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعوود بارزانی، پەردە لەسەر تابلۆی ڕێڕەوی "پێشمەرگە" لادرا، کە وەک ڕێزلێنانێک لە قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ناونراوە.
سەرۆک بارزانی لە وتارێکیدا ئەم ڕۆژەی بە "مێژوویی" بۆ گەلی کوردستان ناوبرد و ڕای گەیاند، فڕەنسا بە درێژایی مێژوو هەمیشە هەڵوێستی مرۆڤایەتی و دۆستانەی بەرانبەر گەلی کوردستان هەبووە و یەکەم وڵاتی ئەوروپی بووە کە ڕێگەی داوە ئینستیتوتی کوردستانی لە پاریس بکرێتەوە.
سەبارەت بە ڕۆڵی پێشمەرگە، سەرۆک بارزانی گوتی: پێشمەرگە ئەرکێکی پیرۆزی ئەنجام داوە، بەڵام ئەم ڕێزگرتنەی کە ئێوە ئەمڕۆ بۆ پێشمەرگەتان کردووە، گوزارشتە لە ڕێزگرتن لە خەباتی پێشمەرگە و دۆستایەتیی نێوان گەلی فەرەنسا و گەلی کوردستان.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعشدا 12 هەزار قوربانیی داوە و سەروەرییەکی مەزنی بۆ خۆی و بۆ گەلەکەی تۆمار کرد و لەبری هەموو دنیا شەڕی تیرۆری کرد.
سەرۆک بارزانی یادی هەڵوێستە مێژووییەکانی فڕەنسای کردەوە و گوتی، فرانسوا میتێران یەکەم سەرۆکی ئەوروپی بوو لە ساڵی 1992 پێشوازیی لێ کردم. هەروەها یەکەم خانمی ئەوروپیش کە فرمێسکی بۆ قوربانییانی گەلی کوردستان ڕشت، دانیال میتێران بوو. هەرگیز ئەو هەڵوێستانەیان لەبیر ناکەین.
لە کۆتاییدا، سەرۆک بارزانی سوپاسی گەلی فەرەنسای کرد و گوتی: ئەمڕۆ لە پاریس شوێنێکی گرنگ بە ناوی پێشمەرگەوە دەکرێت، ئەمە پێزانینێکی زۆر گەورەیە و بە دڵنیاییەوە دەڵێم هەتا کوردێک مابێت سوپاسگوزاری گەلی فڕەنسا دەبێت. سەرۆک بارزانی وتارەکەی بە دروشمەکانی "بژی پاریس، بژی هەولێر، بژی دۆستایەتیی گەلی فەرەنسا و گەلی کوردستان" کۆتایی پێهێنا.بێت، پێشمەرگە بوو.