شاندێكی باڵای ئیمارات، ئەمڕۆ دەگاتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن، ئەوەش لە كاتێكدایە هەفتەی رابردووش شاندێك سەردانی هەولێریان كرد.
ئەمڕۆ چوارشەم 10ـی ئەیلوول، شاندێكی دەوڵەتی ئیمارات بە سەرۆكایەتیی سەعید موبارەك هاجری وەزیری دەوڵەت و نێردەی وەزیری دەرەوەی ئیمارات بۆ كاروباری تایبەت بە هەرێمی كوردستان، دەگاتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
ئەم سەردانە لە كاتێكدایە دووشەم یەكی ئەیلوول، شاندێكی باڵای ئیمارات بە سەرۆكایەتیی نوورە كەعبی وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوە، گەیشتە فڕۆكەخانەی هەولێر.
شاندەكە لە شێخ سالم بن خالید قاسمی وەزیری ڕۆشنبیری و ژمارەیەك لە بەرپرسانی تری ئیمارات پێكهاتوون، لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پێشوازییان لێ دەكرێت.
هاتنی ئەو شاندە لە كاتێكدایە، دوای دوو سەردانی كۆتایی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بۆ ئیمارات هات، بەوەیش پێوەندییەكانی كوردستان و ئیمارات چووەتە قۆناغێكی تر.