هەژماری من لە ئاگادارییەكدا بۆ فەرمانبەران، چەندان رێنوێنی بڵاو دەكاتەوە و دەڵێت، بانكەكەت بە كورتەنامە لە هەموو مامەڵەیەك ئاگادارت دەكاتەوە. دڵنیا ببەرەوە كە چالاكییەكانی خۆت و كورتەنامەكان، هیچ جیاوازییەكیان نییە و هەموو مامەڵەیەك لەلایەن خۆتەوە ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ چوارشەم 10ـی ئەیلوول، هەژماری من بڵاوی كردووەتەوە، لە بیرت ماوە چۆن پارێزگاری لە هەژمارە بانكییەكەت دەكەیت؟.
ئەم ڕێنوێنییانەت هەردەم لە بیر بێت و هەژمارە بانكییەكەت بە پارێزراوی بهێڵێتەوە:
- زانیارییەكانی هەژمارەكەت و كارتەكەت لەگەڵ هیچ كەس هاوبەش مەكە. تەنانەت بانكەكەشت هەموو زانیارییەك نازانێت، بۆ ئەوەی تەنیا خۆت بڕیاربەدەست بیت.
- بانكەكەت بە كورتەنامە لە هەموو مامەڵەیەك ئاگادارت دەكاتەوە. دڵنیا ببەرەوە كە چالاكییەكانی خۆت و كورتەنامەكان، هیچ جیاوازییەكیان نییە و هەموو مامەڵەیەك لەلایەن خۆتەوە ئەنجام دەدرێت.
- سوودێكی گەورەی هەبوونی هەژماری بانكی مامەڵەی ئۆنڵاینە، بەڵام هەردەم ئاگاداری ماڵپەڕەكان بە و دڵنیا ببەرەوە لە ماڵپەڕێكی باوەڕپێكراوەوە كڕین و فرۆشتن دەكەیت.
- هەموو بانكێك سەنتەری خزمەتگوزاری تایبەت بە خۆیان هەیە كە 24 سەعات بەردەستە بۆ یارمەتیدانی تۆ. هەر كاتێك هەستت بە چالاكیی گوماناوی كرد یان كێشەیەكت هەبوو لەگەڵ هەژمارەكەت، دەتوانی پێوەندییان پێوە بكەیت و بە زووترین كات هاوكاریت دەكەن.