گومان لە ئەنجوومەنی دەوڵەت دەكرێت

:: AM:10:39:13/09/2025 ‌
بەهۆی بوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی دەوڵەت و نزیكییان لەو بەرپرسانەی دژی كوردستان گومان هەیە، ئەنجوومەنی دەوڵەت دژی هەرێمی كوردستان بڕیار بدات.

ئەمڕۆ شەموو 13ـی ئەیلوول، شەهێن رەشید یاساناس، بە "وشە"ـی راگەیاند، زۆربەی چاوەكانی ئێمە لەسەر ئەنجوومەنی دەوڵەتی عێراقە، بۆیە پێویستە بزانین ئەو كەسانە كێن.

زیاتر گوتی،  ئەنجوومەنی دەوڵەت لەم پێكهاتە و بەشانە پێكدێت، كە یەكەم بەشی كاروباری كارگێڕی و داراییە، دووەم بەشی ياسادانان، سێیەم: بەشی سیستمی زانیارییە، چوارەم بەشی ئیدارەدانی دادگای باڵای كارگێڕی كە هاوشێوەی ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی كوردستانە كە هەمان كار و تایبەتمەندیی هەیە.

هاوكات موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رای گەیاند، بڕوا ناكەم ئەنجوومەنی دەوڵەت لە بەرژەوەندیی كورد بڕیار بدات.

ئەوەش زانراوە ئەو ئەنجوومەنە ئێستە تەواو لە ژێر كاریگەریی ئەو سەركردە شیعانەیە كە بەردەوام دژی كوردستانن، هەر هەوڵێكیش بۆ لێدان لە كوردستان درێغیی پێ ناكەن.

رۆژی پێنجشەم، نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ وەرگرتنی بۆچوونی ئەنجوومەنی دەوڵەت كرا، تێدا داوا دەكات بابەتی داهاتی ناوخۆ لە نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ  یەكلا بكاتەوە.



وشە - رامیار جەواد