دوای هەواڵەكەی "وشە".. تەندروستیی سلێمانی بە فەرمی چارەسەری كێشەكانیانی راگەیاند

:: PM:07:39:13/09/2025 ‌
دوای ئەوەی وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێی "وشە"وە چارەسەری كێشەی نەخۆشخانەكانی سلێمانیی راگەیاند، فەرمانگەی تەندروستیی سلێمانیش دووپاتی كردەوە، كێشەی نەشتەرگەری و دەرمان لە پارێزگای سلێمانی چارەسەر كرا.

فەرمانگەكە نووسیویەتی، كێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی كەرەستەی پزیشكی لە سلێمانی تا كۆتایی ئەمساڵ، چارەسەر كرا.

بە وردی نووسیویانە كە لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی هەریەكە لە شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی و د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی، كێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی كەرەستەی پزیشكی تا كۆتایی ساڵی 2025 چارەسەر كرا.

هەروەها سوپاسی وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان دەكەن، کە هەوڵی چارەسەركردنی ئەم كێشەیەیان داوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم