خالید رەشید: بۆ پەرلەمان ناوی باشووری كوردستان بگۆڕن و بیكەنە كوردستانی ناوەند

:: AM:11:20:14/09/2025 ‌
هونەرمەندی گۆرانبێژ خالید رەشید پێشنیار بۆ پەرلەمانی كوردستان دەكات، ناوی باشووری كوردستان بگۆڕن و دەڵێت: بیكەنە كوردستانی ناوەند.

لە نوێترین نووسینیدا هونەرمەندی دیاری كورد خالید رەشید نووسیویەتی، پێشنیاریكی رژد بۆ پەرلەمانی دەستبەكارنەبووی هەرێمی كوردستان.

ئەو هونەرمەندە تكا دەكات ناوی باشووری كوردستان بگۆڕن بەكوردستانی ناوەند، چونكە هەرێمی كوردستان ناوەندە نەك باشوور.

بەپێی نووسینەكەی خالید رەشید، باشوور یانی ئیتر لێرەوە جیۆگرافیای كوردستان كۆتایی دێت.

خالید رەشید دەڵێت: ئەوەی ئەو ناوەی لێ ناوە یا نەشارەزا بووە، یا مەبەستی بچووككردنەوەی جیۆگرافیای كوردستان بووە.

لە كۆتاییدا ئەو هونەرمەندە دەنووسێت: باشووری كوردستان ئیلامە نەك هەرێمی كوردستان، نەخشەیەكیشی بڵاو كردووەتەوە وەك بەڵگەی راستیی كوردستانی ناوەندی ناساندووە.



وشە - سۆران عەزیز