ساڵنامەی خوێندن دیاری كرا و پشووەكانیشی تێدایە

:: AM:11:56:15/09/2025 ‌
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان، ساڵنامەی خوێندنی ساڵی 2025 بۆ 2026 بڵاو كردەوە و 21.9.2025، دەستپێكی یەكەم رۆژی دەوامە و رۆژە پشووەكانیش دیاری كراون.

ئەمڕۆ دووشەم 15ـی ئەیلوول، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ساڵنامەی خوێندنی ساڵی 2025 بۆ 2026ـی بڵاو كردەوە، ساڵنامەكە لە دوو وەرز پێكهاتووە، وەرزی یەكەم 13 هەفتەیە و وەرزی و 67 رۆژ خوێندن و تاقیكردنەوە ئەنجام دەدرێت، وەرزی دووەمیش لە 19 هەفتەدا 96 رۆژ خوێندن و تاقیكردنەوەی تێدایە.

لە ساڵنامەكەدا هەموو هەفتەیەك قوتابیان پێنج رۆژ دەوام دەكەن. وەك ئەوەی بڵاوی كردووەتەوە، 21.9.2025، یەكەم رۆژی دەوام دەست پێ دەكات.

16.11.2025  لە هەفتەی نۆیە، تاقیكردنەوەی نیوەی وەرز دەست پێ دەكات و تا 23ـی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت.

لە 15 تا 24ـی 12ـی 2025، تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەم ئەنجام دەدرێت.
  25.12.2025  تا 1.3.2026، پشووی وەرزی یەكەمە.

بەگوێرەی ساڵنامەكە، 21ی 5ی 2026 كۆتا رۆژی تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاكان دەبێت.


وشە - رامیار جەواد