دروستكردنی ئاوەڕۆ و قیرتاوكردنەوەی شەقامەكانی هەریر دەستی پێ كرد

:: PM:01:31:15/09/2025 ‌
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەریر رای گەیاند، دروستكردنی ئاوەڕۆ، نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنەوەی شەقامیان دەست پێ كردووە و دەڵێن، ئەمە یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی سنوورەكە.

بەپێی راگەیەنراوی شارەوانیی هەریر، پڕۆژەكە بریتییە لە دروستكردن و دانانی ئاوەڕۆ و نۆژەنكردنەوەی شەقام، دووبارە قیرتاوكردنەوەی شەقامەكان لە رێگە‌ی گەلی خانزاد لە نزیك فەرمانگەی كارەبای هەریر و فولكەی خانزاد.

راگەیەنراوەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەش كردبوو، ئەو پڕۆژەیە لەسەر بودجەی شارەوانی هەولێر و بە سەرپەرشتیی تیمە ئەندازیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەریر، جێبەجێ دەكرێت.

جگە لەو پڕۆژەیەش‌، ئێستە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر (دەوروبەری هەولێر)، ژمارەیەك پڕۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان و بەپێی پلانی شارەوانیش، پڕۆژەی نوێ جێبەجێ دەكرێن.



وشە - سۆران عەزیز