فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەكانی ئاكرێ بەڕێوە دەچێت

:: PM:01:01:16/09/2025 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی دهۆك رای گەیاند، 18ـی ئەم مانگە، دووەم فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەكانی ئاكرێ ئەنجام دەدرێت، چەندان بەرهەمی دانسقەی خۆماڵیی سنوورەكە نمایش دەكرێن.

بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی دهۆك بڵاوی كردەوە، رۆژی پێنجشەم 18ی ئەیلوول، بۆ پێشخستن و گرنگیدان بە بەرهەمی رەسەن، دووەم فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەكانی ئاكرێ ئەنجام دەدرێت.

ترێ و هەنجیر و فستق و تەماتە و چەندان جۆری جیاوازی بەرهەمی خۆماڵی و میوە و بەروبوومی وشككراوە، نمایش دەكرێن

وەك باس كراوە، بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵ بە هاوئاهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای كورد لاند، فێستیڤاڵەكە بەڕێوە دەبەن.

فێستیڤاڵەكە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، 18ـی مانگ دەست پێ دەكات و 21ـی مانگ رۆژی شەمووی داهاتوو كۆتایی دێت.

ئاشكراشی كردووە كە شوێنی فێستیڤاڵەكە دەكەوێتە عەلوەی هاوچەرخی ئاكرێ و 12ـی نیوەڕۆ دەست پێ دەكات.



وشە - سۆران عەزیز