داوای ددانپێدانان بە زانکۆ ئەهلییەکانی کوردستان دەکرێ

:: PM:12:42:17/09/2025 ‌
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە نووسراوێکدا داوا دەکات تەواوی زانکۆ ئەهلییەکانی کوردستان لەلایەن عێراقەوە ددانی پێدا بنرێ. 

ئەمڕۆ چوارشەم 17ی ئەیلوول، د.نەهلە ئەفەندی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە "وشە”ی گوت، نووسراوم بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد تا ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی بکەن.

روونیشی کردەوە کەدووپاتم لەوە کردووەتەوە دەبێت ناوی زانکۆ ئەهیلییەکان بخرێتە رێبەری ساڵانەی وەزارەتە و ددان بە زانکۆکاندا بنرێ. 

هەروەک دووپاتی کردەوە کە ئەوەی تا ئێستە کراوە و ددان بە زانکۆ ئەهلییەکاندا نەنراوە ئەوە پێشێلی دەستوورە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم