لە فڕۆكەخانەی هەولێر دوو بازی دەگمەن دەستیان بەسەردا گیرا

:: AM:09:56:18/09/2025 ‌
لە فڕۆكەخانەی هەولێر دوو بازی دەگمەن دەستیان بەسەردا گیرا، چارەنووسیان دراوەتە دادگا بۆ ئەوەی یەكلا بكرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 18ـی ئەیلوول، سێبور رەسووڵ چالاك و ژینگەپارێز، بە "وشە"ـی راگەیاند، دوای ئەوەی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، دوو بازی ئیماراتیی دەگمەن كە لە دوبەیەوە هێنرابوون، دەستیان بەسەردا گیرا و ئێستە لە شوێنێكی باشن.

زیاتر گوتی، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ژینگەی هەولێر، دوو بازەكە ڕادەستی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر كرا، ئەوەیش تا یەكلابوونەوەی چارەنووسیان.

روونی كردەوە، ئێستە بازەكان لە شوێنێكی تایبەت لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێردان، لە چوارچێوەی رێكارییەكانی رێككەوتننامەی نێودەوڵەتیی سایتس، كە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر ئەندامە لە پەیماننامەی سایتس، بۆیە ئێستە بازەكان لەوێ پارێزراون.



وشە - رامیار جەواد