ماوەی تۆمارکردنى ناوی حاجییان درێژ كرایەوە

:: PM:05:34:18/09/2025 ‌
وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری دا ماوەی ناوتۆماركردنی حاجییان تا 26ی ئەیلوول درێژ بكرێتەوە. 

ئەمڕۆ پێنجشەم، 18ی ئەیلوولی 2025، بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتەكە، بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ هاووڵاتییان و لەسەر فەرمانی د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی، ماوەی ناونووسینی حاجییان درێژ كرایەوە بۆ 26ی ئەیلوولی 2025، تا سەعات 12 شەو.

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە، لە دوای ئەم رێكەوتەوە ماوەی ناونووسینی حاجییان كۆتایی دێت و درێژ ناكرێتەوە، ئەمەش وەك دەرفەتێك بۆ ئەوانەی نەیانتوانیوە ناویان لە سیستمی نوێ تۆمار بكەن.

جێی ئاماژەیە، ئەمساڵ بە هاوئاهەنگی فەرمانگەی تەكنەلۆجیا و زانیاری، تۆماركردنی ناوی حاجییان بە ڕێگەی ئەلیكترۆنی بووە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم