مەسروور بارزانی جووتسایدی شێخان- لالش دەكاتەوە

:: AM:08:58:20/09/2025 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ جووتسایدی شێخان- لالش دەكاتەوە كە بە ستانداردێكی رێگەوبانی پێشكەوتوو دروست كراوە.

ئەمڕۆ شەموو 20ـی ئەیلوول، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، جووتسایدی شێخان – لالش دەكاتەوە.

هەفتەی رابردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەیەكی گرنگی تری تەواو كرد كە جووتسایدی شێخان- لالش لە دهۆكە.

جووتسایدەكە بە درێژایی نۆ كیلۆمەتر و پانیی 25 مەترە، ئەم ڕێگە بە تێچووی زیاتر لە 26 ملیار دینار تەواو كراوە.

رێگەكە بە شێوازێكی سەردەمییانە و بە دەستی كاری ناوخۆیی بە هەموو ستانداردەكانی ڕێگەوبانی پێشكەوتوو دروست كراوە.



وشە - رامیار جەواد