بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە

:: AM:10:36:20/09/2025 ‌
وەزارەتی كارەبا رای دەگەیەنێت، بەهۆی چاكسازی لەلایەن كۆمپانیای داناگاز بۆ بەرهەمهێنانی غاز لە یەكەكانی بەرهەمهێنانی غاز كەم دەبێتەوە، ئەوەیش كاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی غاز دەبێت.

ئەمڕۆ شەموو 20ـی ئەیلوول، لە ئاگادارییەكی وەزارەتی كارەبادا هاتووە، كۆمپانیای داناگاز لە رۆژانی (20-21-22)ی ئەم مانگە، دەست بە چاكسازیی ساڵانەی خۆی لە پرۆسەی  بەرهەمهێنانی گاز دەكات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ.

ئاماژە بەوەش كراوە، بڕی 300 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گاز كەم دەبێتەوە، بەهۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی وێستگەكانی كارەبا زیاتر لە 1600 مێگاوات كارەبا كەم دەبێتەوە. 

وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، لەسەر هێڵ دەبن بۆ كۆنترۆڵكردن و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی لەسەر بەشداربوونی كارەبا.



وشە - رامیار جەواد