دوو خزمەتگوزاریی تر لەم حكوومەتەدا گەیشتووەتە هاووڵاتییان كە سەتان كەس لێی سوودمەند بوون، بەشێك لە كرێی خوێندن 100% داشكانیان بۆ كراوە.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان 100% لێخۆشبوونی بۆ كرێی خوێندنی ماستەر بۆ سێ یەكەمەكانی زانكۆكان كرد كە دانەمەزراون، هەروەها ئەو قوتابیانەی لە چاكسازییەكاندا سزا دراون، كرێی خوێندن بۆ یەكێك لە منداڵانی زیندانیانی سیاسی و كرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران بۆ ئەو قوتابیانەی كەسوكاری پێشمەرگە كەمئەندامەكان و سەنگەرن.
هەر ئەوەیش نا، لەم كابینەیەدا قوتابیانی زانكۆ كە بەپارە دەخوێنن، بەردەوام سوودمەند بوون لە داشكاندنەكانی كرێی خوێندن، بە بڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، تا 20% داشكاندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان كراوە، هەروەها 45% لە كرێی خوێندنی پاراڵێڵ و ئێواران و 50% بۆ ئەو قوتابیانەی ئەندامی خێزانێكن.
هەر لە ساڵی 2020وە، 25% داشكاندن لە خوێندنی قوتابخانە تایبەتەكاندا كراوە.
بەگوێرەی بە دواداچوونەكانی "وشە" كە لە سەرچاوەیەكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەریگرتووە، ئەمساڵیش ئەو داشكانانە بەردەوام دەبن.
67 نەخۆشخانە بنیات نراون
یەكێكی تر لەو سێكتەرانەی كە زۆرینەی خەڵكی كوردستان لێی سوودمەند بوون، خزمەتگوزاری تەندروستییە كە تەنیا لەم حكوومەتەدا 67 نەخۆشخانە بنیات نراون، لەگەڵ 31 بنكەی تەندروستی و سەنتەری پسپۆڕی لەگەڵ هەشت نەخۆشخانەی سەنتەری بۆ چارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە كە دوویان لە جێبەجێكردندان.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی ئەو سێكتەرەوە، بە بڕی 56 ملیۆن دینار پشكنینی تاقیگەیی و وێنەیی كردووە، جیا لەوەیش وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشانی تالاسیمیا و زۆری تر لە نەخۆشخانە درێژخانەیەكان بێ بەرانبەرە.