لە بەشێكی تری وتارەكەیدا، سەرۆك بارزانی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی گوتی، بانگەشەیەكی ئارام بەڕێوە ببەن، خۆتان مەهێننە ئاستی لایەنی تر.
ئەوەیشی گوت، ئەوانەی پیلانگێڕی دژی پارتی دەكەن بەخۆتان دا بچنەوە، "پارتی بە ئێوە ناشكێ" بۆیە واز لە پیلانگێڕی و هاوپەیمانی ئەم و ئەو بێنن.
بە پێویستی زانی كە هەموو كێشەكان چارەسەر بكرێت و لە كوێدا هەڵە كراوە پێداچوونەوە بكرێت، تا پێكەوەژیان و برایەتی بمێنێ.
سەرۆك رووی كردە كاندیدەكان و گوتی، دوعای سەركەوتنتان بۆ دەكەم، لە بەغدا كێ مەزڵوومە پارێزگاری لێ بكەن، لە كەس مەترسن ئێوە چیاكانی كوردستان و پارتیتان لە پشتە.