پارێزگاری شرناخ داوایەكی لە سەرۆك بارزانی كرد

:: PM:06:48:13/10/2025 ‌
لە پیرمام سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی پارێزگای شرناخ بە سەرۆكایەتیی بیرۆل ئێكیجی پارێزگاری شرناخ كرد.

لە دیدارەكەدا پارێزگاری شرناخ پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی هەبوو لە بەرەوپێشەوەبردنی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و وێڕای ئاماژەدان بە ڕەهەندە ئیجابیەكانی ئەو پڕۆسەیە داوای كرد سەرۆك بارزانی لە پشتیوانییەكانی خۆی بۆ پڕۆسەی چارەسەری ئاشتیانەی توركیا بەردەوام بێت.

هەر لەو دیدارەدا دووپات لە پەرەپێدانی پێوەندییە فەرهەنگی و ئابووری و بازرگانییەكانی پارێزگای شرناخ و هەرێمی كوردستان و بە تایبەت پارێزگای هەولێر كرایەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم