ئامادەكارییەكان بۆ 11یەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەستی پێ كردووە، ئێستە زیاتر لە 500 جووتیار ناویان بۆ وەرگرتنی كەپر و دوكان لە فێستیڤاڵەكەدا تۆمار كردووە.
ئەمڕۆ چوارشەم 15ـی تشرینی یەكەم، عەلی مەنسوور جووتیارێكی پارێزگای هەڵەبجەیە، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەهۆی جەنجاڵیی ساڵی رابردوو، هەوڵ دراوە ژمارەی جووتیارەكان و شوێنەكەیش بكرێتە دوو هێندە.
زیاتر گوتی، بڕیارە لە كۆتا رۆژی ئەو مانگەدا فێستیڤاڵەكە بەڕێوە بچێت، هەوڵ دەدرێت ژمارەی بەشداران بگەیەننە 600 كەس، لە فێستیڤاڵەكەی ئەمساڵدا چالاكییەكان فراوانتر كراون و چالاكی هونەری و منداڵانیشیان تێكەڵ بە فێستیڤاڵەكە كردووە، پێشبڕكێی گەورەترین هەنار ئەنجام دەدرێت.
بڕیارە فێستیڤاڵەكە بەشێوەیەكی نوێ بكرێتەوە، دەیان بەرپرس و خەڵكی لە شارەكانی تر بەشداری بكەن.