لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران باسی مووچە كرا

:: PM:01:13:15/10/2025 ‌
لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، باسی مووچەی مانگی هەشت كرا و بابەتی ناردنی 120 ملیار دینار وەك داهاتی ناوخۆ، بە زووترین كات رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت.  

ئەمڕۆ چوارشەم 15ـی تشرینی یەكەم، پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، دۆخی دارایی و باسی ئامادەكردنی 120 ملیار دینار كرا.

زیاتر گوتی، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان،  بابەتی ناردنی 120 ملیار دینار وەك داهاتی ناوخۆ یەكلا كراوەتەوە، هەروەها لیستی مووچەی مانگی 10 ئامادە كراوە.  

هاوكات، بڕیار درا هەموو مانگێك بڕی 120 ملیار دینار ئامادە بكرێت و بۆ ئەوەی كێشە بۆ مووچە دروست نەبێت، بۆیە سەرەتای هەموو مانگ ئەو بابەتە یەكلا دەكرێتەوە.

دواین گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا ئەوەبووە، ئەوەبوو كە گوتیان كێشەی كەمیی پارەمان هەیە، ئەمڕۆ یان سبەی چارەسەری دەكەین و بەزووترین كات كوردستان ئاگادار دەكەینەوە كە پارەكە دەنێردرێت و تا ئێستە رێوشوێنەكە بەفەرمی دەستی پَی نەكردووە.





وشە - رامیار جەواد