هێرش كرایە سەر ئۆفیسی كاندیدێكی پارتی و سووتێنرا

:: AM:09:22:16/10/2025 ‌
درەنگانی شەوی رابردوو هێرش كرایە سەر ئۆفیسی كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان و دوای تاڵانكردنی، سووتێنرا.

ئەمڕۆ پێنجشەم 16ـی ئۆكتۆبەر، مەحما خەلیل كاندید بۆ پەرلەمانی عێراق، بە "وشە"ـی راگەیاند، شەوی رابردوو كۆمەڵێك كەسی نەناسراو كە ئایدۆلۆجیای داعشیان هەڵگرتووە، پۆستەر و تابلۆی هەڵبژاردنی من وەك كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پارێزگاری نەینەوا لە شنگال سووتاند.

زیاتر گوتی، خەڵكی شنگال و پارێزگاری نەینەوا شایەتحاڵی بوونە، لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا جگە لە خزمەت و سوودگەیاندن پێیان، زیانم نەبووە.

باسی لەوەش كرد، ئەم كردەوە ترسنۆكانە لە خزمەتكردنی گەلەكەمان و بەردەوامبوون لە سەندنەوەی مافەكانی خەڵكی شنگال نییە، هەروەها ئەو كردەوانە لە داواكردنی مافی خەڵكی نەینەوا پاشگەزمان ناكاتەوە. ئەم كردەوانە ئیرادە و ئیرادەمان بەهێزتر دەكات بۆ بەردەوامبوون لەسەر ڕێگەی خزمەتكردنی خەڵكی قەزای شنگال و پارێزگا خۆشەویستەكەمان.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئێمە متمانەی تەواومان بە هێزە تەناهییەكانمان هەیە كە لە شنگال هەوڵ دەدەن بۆ ئاشكراكردنی تاوانباران و پلاندانی ئەم چالاكییە ترسنۆكانەیە، بۆ ئەوەی رووبەڕووی یاسا بكرێنەوە.




وشە - رامیار جەواد