كاندیدێكی پارتی لە دهۆك: بەهێزی پارتی لە بەغدا بەهێزی خەڵكی كوردستانە

:: PM:06:48:16/10/2025 ‌
كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی دهۆك رای گەیاند، بەهێزی پارتی لە بەغدا؛ بەهێزی خەڵكی كوردستان و پاراستنی قەوارەكەیەتی. 

ئەمڕۆ پێنجشەم، 16ی ئۆكتۆبەری 2025، ئومێد تاهیر محەمەد كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی دهۆك، بۆ "وشە" گوتی، خەڵكی كوردستان باش لە پارتی تێگەیشتوون، چونكە لەماوەی رابردوودا هەرچی بەڵێن بوو كرا بە كردار بۆ خزمەتی هاووڵاتییانی كوردستان. 

هەروەها گوتی، ئەو هەڵبژاردنە بۆ مافی خەڵكی كوردستان چارەنووسسازە، ئەگەر پارتی بەهێز بێت ئەوە كۆتایی بەو ستەم و زوڵمە دێت كە بەغدا بەرانبەر خەڵكی دەیكات. 

لە بەشێكی تری قسەكانیدا گوتی، دەنگدان بە لیستی پارتی؛ دەنگدانە بۆ بەهێزی كوردستان و پاراستنی قەوارەی كوردستان. 

جێی ئاماژەیە، پارتی دیموكراتی كوردستان بە ژمارە 275 بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم