زانا مەلا خالید: ئێمە ناڵێین دەیكەین دەڵێین كردمان

:: PM:05:04:18/10/2025 ‌
بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی كە دەستی پێ كردووە و دەچێتە گەڕەكەكان گوێ‌ لە خەڵك دەگرێت، ئەمڕۆ لە یەكێك لە گەڕەكەكانی هەولێر رای گەیاند، گوێگرتن لە خەڵك فەرمانی سەرۆك بارزانییە. 

د. زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی دووی پارتی گوتی، ئەگەر كێشەی خەڵك نەزانین، ئێمە نازانین چارەسەرەكەی چییە، لەم حكوومەتەدا هاووڵاتی سەنتەرە بۆ خزمەتگوزاری.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، دووری لە خەڵك دەبێت چارەسەر بكرێت، ئێستە تا رادەیەكی زۆر دووری نێوان بەرپرسان و خەڵك كەم بووەتەوە، ئێستە خەڵك بە ئاسانی بەڕێوەبەری فەرمانگەكان دەبینن. 

لە بەشێكی تری قسەكانیدا زانا مەلا خالید گوتی، خەڵك پڕۆژەكانی هەولێر و كارەكانی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان دەبینێت، بۆیە تەواوی پڕۆژەكانی حكوومەت چینایەتی كەم كردەوە و هەموو كەسێك سوودمەندن لە پڕۆژەكاندا. 

بەرپرسی لقی دووی پارتی ئاماژەی بەوەیش کرد کە مەسروور بارزانی فەرمووی "ئێمە ناڵێین دەیكەین، دەڵێین كردمان".


وشە - سه‌رخێڵ هاشم