سودانی بۆ تەیف سامی: مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی كوردستان رەوانە بكە

:: PM:03:54:21/10/2025 ‌
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، تەیف سامی وەزیری دارایی راسپارد مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی كوردستان خەرج بكات. 

كەمێك لەمەوبەر، "وشە" لە زاری سەرچاوەیەكەوە پێی گەیشت كە لە كۆبوونەوەی حكوومەتی عێراق، سوودانی بە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقی گوت، مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی كوردستان خەرج بكات. 

ڕوونیشی كردەوە كە كێشەی داهاتی نانەوتی نابێتە كێشە لەبەردەم خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران. 

جێی ئاماژەیە كە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری كوردستان 120 ملیار دیناری بۆ بەغدا رەوانە كرد. 




وشە - سه‌رخێڵ هاشم