دوای بڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ بەفەرمی بڕیارەكە چووە بواری جێبەجێكردن و رزگاری بووە قەزا.
ئەمڕۆ چوارشەم 22ـی تشرینی یەكەم، بەپێی نووسراوێكی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دوای فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری بەقەزا بوونی رزگاری خستە بواری جێ بەجێ كردنەوە.
ئەمساڵ مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری بە قەزابوونی شارەدێی رزگاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان دەركرد، ئەمڕۆش بەیانی ژمارە 27ـی وەزارەتی ناوخۆی بۆ دەرچوو.
قەزای ڕزگاری یەكێكە بوو لە چوار ناحیەی قەزای كەلار لە ئیدارەی گەرمیان، لە پارێزگای سلێمانی بە فەرمانێكی فەرمی بە قەزا كرا، ئەوەیش لە رۆژی سێشەم 23ی ئەیلوولی 2025 ناوەندەكەی شاری ڕزگاریی وەكو ناوەندی قەزاكە دیاری كرا.
ژمارەی دانیشتووانی قەزای ڕزگاری لە ساڵی 2020دا 45 هەزار هاووڵاتی بوو، لە سیستمی یەكە كارگێڕییەكانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندایە.