پشووی قوتابخانەكان بۆ كاتی هەڵبژاردن دیاری كرا

:: PM:04:26:22/10/2025 ‌
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دووپاتی لە دیاری كردنی پشووەكان بۆ كاتی هەڵبژاردن كردەوە. 

لە نووسراوەكە هاتووە، ئەو ناوەندانەی خوێندن كە دەبنە بنكەی هەڵبژاردن لە رۆژی پێنجشەم 6/11 دەدرێنە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان. 

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە لە 6/11 دەبێتە پشوو تا رۆژی چوارشەم 12/11 دەوام لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی دەست پێ‌ دەكاتەوە. 





وشە - سه‌رخێڵ هاشم