نووسراوی خەرجكردنی مووچەی مانگی هەشت دەرچوو

:: PM:01:32:23/10/2025 ‌
لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، نووسراوی خەرجكردنی مووچەی مانگی هەشت دەرچوو و ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كرا.

ئەمڕۆ پێنجشەم 23ـی تشرینی یەكەم، بەپێی زانیارییەكان ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، نووسراوی خەرجكردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق كرد.

ئەوەش زانراوە، دوای نووسراوەكە كە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران كردوویەتی لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە، لەگەڵ گەیشتنی نووسراوەكە دەست كراوە بە رێكارەكانی ناردنی مووچەی هەرێمی كوردستان . 

ئەوەش زانراوە، ئەمڕۆ بەهۆی كۆتاهاتنی دەوام نەتوانرا پارەكە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، ئەوا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە دڵنیاییەوە ئەو رێكارەش تەواو دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد