نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بۆنه‌ى كۆچى دوایى حه‌مه‌ى عه‌زیز كادیر و پێشمه‌رگه‌ى دێرینى پارتى پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
سه‌ره‌خۆشیى قووڵم پێشكه‌ش به خانه‌واده و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو حه‌مه‌ى عه‌زیز، كادیرى دیار و پێشمه‌رگه‌ى دێرینی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌میانم، له خواى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهرەبانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو كاكه حه‌مه‌ى عه‌زیز به پاكى و دڵسۆزانه، ساڵانێكى درێژى ته‌مه‌نى به تێكۆشان و پێشمه‌رگایه‌تى و خه‌باتى ڕێكخستنی و خزمه‌ت به دۆزى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى به‌سه‌ر برد و له‌و پێناوه‌دا ڕه‌نج و ماندووبوونێكى زۆرى كێشا. گیانى شاد و یادى به خێر.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/10/24