بڕیاری خەرجكردنی مووچە رۆژی پێنجشەم دەرچووە، بەهۆی تەواوبوونی دەوام لەو رۆژەدا، ناردن و گواستنەوەی پارەكە كەوتە سبەی، فەرمانی خەجكردنەكەش دەرچووە.
ئەمڕۆ شەموو 25ـی تشرینی یەكەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی "وشە" دەستی كەوتووە، بڕیاری خەرجكردنی مووچە بە نووسراوی فەرمی گەیشتە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.
ئەوەش زانراوە، سبەی نزیكەی 960 ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری كوردستان، لەگەڵ گەیشتنی پارەكە بە كەمتر لە چەند سەعاتێك، لیست بڵاو دەكرێتەوە و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای هەولێر لە رێگەی هەژماری من، مووچەكانیان وەردەگرن و وەك هەموو جارێك پێش دەخرێت.
بڕیارە سبەی لەگەڵ گەیشتنی پارەكە، لیستی مووچە بڵاو بكرێتەوە و بە دوو بۆ سێ رۆژ مووچەی تەواوی مووچەخۆران دابەش بكرێت.
رۆژی پێنجشەم 23ـی تشرینی یەكەم، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، نووسراوی خەرجكردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق كرد.
ئەوەش زانراوە، دوای نووسراوەكە كە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران كردوویەتی لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە، لەگەڵ گەیشتنی نووسراوەكە دەست كراوە بە رێكارەكانی ناردنی مووچەی هەرێمی كوردستان .