وەزارەتی كارەبا لەبارەی كارەبای 24 سەعاتی روونكردنەوە دەدات و رای دەگەیەنێت، چەواشەكاری بەرانبەر پڕۆژەی رووناكی كراوە و سكاڵا تۆمار دەكەین.
ئەمڕۆ یەكشەم 26ـی تشرینی یەكەم، لە روونكردنەوەیەكی وەزارەتی كارەبادا هاتووە، هەواڵی كەناڵێكی ڕاگەیاندن لەسەر پڕۆژەی كارەبای 24 سەعات ڕەت دەكەینەوە، ئەم پڕۆژە خزمەتگوزارییە یەكێك لە دەستكەوت و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ فراوانتر دەبێت و تا كۆتایی ساڵی 2026 هەموو ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، بڵاوكردنەوەی هەواڵی چەواشەكاری لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا، یاریكردنە بە هەست و سۆزی هاووڵاتییان.
دەڵێت، وەزارەتی كارەبا بە مافی یاسایی خۆی دەزانێت لە دادگا سكاڵا دژی ئەو كەناڵانە تۆمار بكات كە هەواڵی ناڕاست و دوور لە بنەماكانی ڕاگەیاندن بڵاو دەكەنەوە.