پارەی مووچە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕەكەی زیاتر لە 945 ملیار دینارە.
ئەمڕۆ یەكشەم 26ـی تشرینی یەكەم، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، بڕی تەمویلی مووچەی مانگی ئاب خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی.
باس لەوەش كراوە، 945 ملیار و 817 ملیۆن دینار وەك تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.
ئەوەش زانراوە، كەمتر لە چەند سەعاتێك، لیست بڵاو دەكرێتەوە و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای هەولێر لە رێگەی هەژماری من، مووچەكانیان وەردەگرن و وەك هەموو جارێك پێش دەخرێت.
لیستی مووچە بڵاو بكرێتەوە، بە دوو بۆ سێ رۆژ مووچەی تەواوی مووچەخۆران دابەش دەكرێت.
رۆژی پێنجشەم 23ـی تشرینی یەكەم، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، نووسراوی خەرجكردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق كرد.
ئەوەش زانراوە، دوای نووسراوەكە كە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران كردوویەتی لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە، لەگەڵ گەیشتنی نووسراوەكە دەست كراوە بە رێكارەكانی ناردنی مووچەی هەرێمی كوردستان.