لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەیان كەسی تر دامەزرێنران و ناوەكانیان بڵاو دەكرێتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەم 26ـی تشرینی یەكەم، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بڵاوی كردەوە، لەسەر بنەمای جێبەجێكردنی فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران/ سەرۆكایەتیی دیوان ژمارە 3729 لە 2025/10/6، تایبەت بە دامەزراندنی 28 كەس بەشێوەی گرێبەست دامەزرێنران.
ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو دامەزراندنە لەسەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان/ سەرۆكایەتیی شارەوانیی كفری لەسەر داهاتی ناوخۆیە.
روون كراوەتەوە، ئەم ناوانەی بڵاو كراونەتەوە، بە زووترین كات وێنەیەك لە بڕوانامە و كۆپی ناسنامە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان بكەن.