هێزه ته‌ناهییه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌وڵێكی تیرۆركردنی رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركووكیان هه‌ره‌س پێ هێنا. هه‌وڵه‌كه له ڕێگه‌ی بۆمبێكی چێنراوی سه‌ر ماتۆڕسكیلێك بوو كه له نزیك شوێنی مانه‌وه‌ی پارێزگار دانرابوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاند، تیمێكی تایبه‌ت له دژه تیرۆری عێراقی به‌ر له ته‌قینه‌وه‌ی، بۆمبه‌كه‌یان پووچه‌ڵ كرده‌وه، هاوكات چه‌ند گومانلێكراوێكیان گرتووه به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له كرده تیرۆرستییه‌كه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كردووه، "هێزه ته‌ناهییه‌كان له به‌یانییه‌وه ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری ماڵی پارێزگاریان گه‌مارۆ داوه، رێوشوێنی توند گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ دڵنیابوون له سه‌لامه‌تیی مه‌ده‌نی و رێگه‌گرتن له هه‌ڕه‌شه‌ی تر."