سەرەتای مانگ زیادكردنی منداڵ و هاوسەرگیری لە بەشەخۆراك دەست پێ‌ دەكات

:: AM:10:18:27/10/2025 ‌
دوای دوو مانگ لە وەستانی بەشێكی زۆر لە خزمەتگوزارییەكانی پسوولەی خۆراكی ئەلیكترۆنی، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا زیادكردنی منداڵ و هاوسەرگیری دەست پێ‌ بكاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 27ـی تشرینی یەكەم، مەنار بەشیر بەڕێوەبەری لقی دابەشكردنی خۆراكی نەینەوا، بە "وشە"ـی راگەیاند، وەك لقی دابەشكردنی خۆراكی نەینەوا ڕای دەگەیەنین، بەمزووانە خزمەتی زیادكردنی (منداڵ، تاكەكەسی) بۆ سەر كارتی خۆراك بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەست پێ دەكات.

هاوكات كرمانج عەلی لە لقی دابەشكردنی خۆراكی نەینەوا، بە "وشە"ـی راگەیاند، لە قەزا و شارەدێكانی دەوروبەری و مادەی 140 دەگرێتەوە، بۆیە پێویستە هاووڵاتییان خۆیان ئامادە بكەن.

باسی لەوەش كرد، بەپێی بڕیار لە هەرێمی كوردستان و نەینەوا و كەركووك بەیەكەوە ئەو كارە دەكرێت، دەبێت هەموو سەرۆك خێزانێك كارتێكی بانكی هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت پارەكەی لەرێگەی بانكەوە بنێرێت.

"وشە" بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر پێوەندیی بە نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان كرد، بەڵام وەڵامی پێوەندییەكەی نەدایەوە.


وشە - رامیار جەواد