مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی رووسیا لە عێراق كرد، لە گفتوگۆكانياندا، بیروڕا لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
ئەمڕۆ دووشەم 27ـی تشرینی یەكەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە ئیلبروس كوتراشیڤ باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا كە ماكسیم ڕوبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پێوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانكارییەكانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا .
لە بەشێكی تری گفتوگۆكاندا، بیروڕا لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.