لە ئامادەكردنی مووچەی مانگی 10ـی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، بڕیارێك كەوتە بواری جێبەجێكردن و ئاراستەی بەغدا كرا.
ئەمڕۆ دووشەم 27ـی تشرینی یەكەم، كەریم باست نوێنەری خانەنشینان، بە "وشە"ـی راگەیاند، لە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی 10ـی هەرێمی كوردستاندا، بڕیارێكی حكوومەت چووەتە بواری جێبەجێكردن.
زیاتر گوتی، لەو لیستەی ئامادە كراوە تایبەت بە دۆسیەی خانەننشینان، سەرجەم لیستەكە بەشێوەی پەیروڵە كە یەكەمجارە خانەنشینانی تێدابێت.
باسی لەوەش كرد، بڕیاری حكوومەتە بۆ نەهێشتنی هیچ بیانوویەك بەو لیستە، دۆسیەی سەرجەم خانەنشینانیش یەكلا كراوەتەوە، چونكە پێشتر دەیانگوت ئەوانە هیچ دۆسیەیەكیان نییە، ئێستە بەغدا ئەو بیانووەیشی نامێنێت.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ نەهێشتنی بیانووی عێراق، بەردەوام سەرجەم پابەندییەكانی بە زیادیشەوە جێبەجێ كردووە، ئەمساڵیش یاسای خانەنشینی یەكگرتووی ساڵی 2014ـی خستە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە سەرەتای ئەمساڵ نزیكەی 30 هەزار فەرمانبەر خانەنشین كران، ئەوەش بۆ ئەوەی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو جێبەجێ بكرێت، ئێستە دۆسیەی ئەوانە بەرەو كۆتایی دەچێت و بەشێوەیەكی ئاسایی لە مانگی هەشتەوە مووچەكانیان وەردەگرن، ئەوانیش داخلی لیستەكە بەشێوەی پەیرۆڵ كراون.