بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، 27ی تشرینی یەكەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانێكی هەرێمیی بۆ هێنانەكایەوەی شارەدێی بەردەقارەمانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی واژوو كرد، كە سەر بە قەزای بازیان دەبێت.
ڕاگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەم هەنگاوە كە لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بە مەبەستی باشتر وەڵامدانەوەی داواكاریی هاووڵاتییانی ناوچەكە و برەودان بە خزمەتگوزارییە گشتییەكان و كاروباری كارگێڕییە لە سنوورەكە.