سەرۆك بارزانی سەردانی شاری دهۆك دەكات

:: PM:07:00:28/10/2025 ‌
لە درێژەی سەردانەكەیدا بۆ دهۆك، سەرۆك مەسعوود بارزانی سەردانی ناوشاری دهۆكی كرد.

لەو سەردانەدا سەرۆك بارزانی پاركی (سەرهەڵدان)ـی شاری دهۆكی بەسەر كردەوە، خۆشحاڵیی خۆی بەوە دەربڕی كە توانراوە لەناو یەكێك لە گەڕەكە هەژارنشینەكانی شاری دهۆك پاركێكی تازە بە شێوازێكی سەردەمیانە كراوەتەوە، هیوای ئەوەی خواست، دهۆك و شارەكانی تری كوردستان ئاوەدانی و پێشكەوتنی زیاتر بەخۆیانەوە ببینن.

ئێوارەی هەمان ڕۆژ، سەرۆك بارزانی چایخانەی شەهیدانی ناو بازاڕی شاری دهۆكی بەسەر كردەوە، كە تابلۆی وێنەی هەزار شەهیدی شەڕی داعش و شەهیدانی شۆڕشەكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و كەلوپەلی كۆن و دێرینی كوردەواری لێ دانراوە، سەرۆك بارزانی وێڕای دەستخۆشی بۆ ئەو هەوڵە نیشتیمانی و كوردپەروەرانە و وەفایان بۆ خوێنی شەهیدان، بەڵێنی ئەوەی بە خاوەنانی چایخانەکە دا هاوكاریان بێت بۆ فراوانتركردنی چایخانەكە وەك شوێنێكی كولتووری و گرنگی ناو شاری دهۆك. 

هەروەها لەو سەردانەدا، سەرۆك بارزانی دیدار و چاوپێكەوتنی لەگەڵ هاووڵاتییان هەبوو.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم